لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 29 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە کە ژمارەی ئەو نەخۆشانە ئاشکرا دەکات لە مانگی ڕابردوودا سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، 29 هەزار و 210 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و حەوت هەزار و 584 کەس داخڵکراون.

بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شار 29 هەزار و 210 کەس سەردانیان کردووە و لەو ژمارەیە 22 هەزار و 572 کەسیان سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، پێنج هەزار و 716 نەخۆش سەردانی (بەشی ئۆپی دی)یان كردووە و (۸٤۰)نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە.

لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار حەوت هەزار و 584 کەس داخڵکراون، دوو هەزار و 589 کەسیان لە بەشی فریاکەوتن بوون، 815 نەخۆشیان لە بەشی گورچیلەی دەستکرد بوون.

هەزار و 434 نەخۆشیان لە بەشی نەشتەرگەری بوون و هەزار و 550 نەخۆشیان لە بەشی هەناوی و 224 نەخۆشیان لە بەشی مێشک و دەمار و 60 کەس لە بەشی چاودێریی ورد و 192 نەخۆشیان لە بەشی سی سی یو بوون.

لە نەخۆشخانەی شار هەزار و 484 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجامدراون، 130 نەشتەرگەریی قەستەرە و 62 نەشتەرگەریی شەبەکە و باڵۆن و 113 نەشتەرگەریی منداڵان ئەنجامدراون.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار75 هەزار و 782 شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و 992 هێڵكاری دڵ كراوە، 10 هەزار و 378 تیشك و  سێ هەزار و 636 سۆنەر و 421 ئیكۆ و  هەزار و 64 چارەسەری سروشتی كراوە.

بابەتی پێشتر

سكرتێری ناتۆ: ڕوسیا لە شەڕی ئۆكرانیا سەربكەوێت دۆخەكە مەترسیدار دەبێت

بابەتی دواتر

ئێران فڕۆكەی نەفەرهەڵگر دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share