تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات: زۆرترین كەس تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، تەنها لە 24 كاتژمێردا زیاتر لە حەوت هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و ئەوەش زۆرترین ژمارەی تووشبوونە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنای لە پارێزگاكان بڵاوكردەوە.

ڕاگەیەندراوی ئاماری وەزارەتەكە دەڵێت، تەنها لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا حەوت هەزار و 155 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، ئەوەش زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنایە لە ماوەی یەك ڕۆژدا.

بەپێی ئامارەكە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج كەس بە كۆرۆنا مردوون و 1995 كەسیش لە پەتاكە چاكبوونەتەوە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەریخستووە كە پارێزگای كەركوك دووەم پارێزگایە لەڕووی زۆرترین تووشبوون بە كۆرۆنا و لە یەك ڕۆژدا 972 كەس لە كەركوك تووشی كۆرۆنا بوون، لەكاتێكدا ژمارەی تووشبووانی بەغداد 1565 كەسن.

لە هەفتەی ڕابردووەوە لە پارێزگای كەركوك و چەند شارێكی تر ڕێوشوێن لەدژی زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و گۆڕاوەكانی گیراونەتەبەر و دەوامی بەشێك لە فەرمانگەكان كەمكراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: مرۆڤایەتی لەمەترسییەكی گەورەدایە

ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لەوەی مرۆڤایه‌تی له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه‌ و جگه‌ له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕوبه‌ڕووی بارودۆخی له‌ناكاوی دیكه‌…
Total
0
Share