چامپیۆنزلیگی ئاسیا کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەهێنێتە عێراق؟

دەنگۆی هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیە بۆ عێراق، لەسەرەوبەندی یارییەکانی جامی چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە یارییەکەدا کە یانەی نەسڕی سعودی بەرامبەر یانەی شورتەی عێراقی یاریدەکات، بە بەڵام بابەتەکە وەک ئەگەرێکە و تاوەکو کاتی یارییەکە بەو جۆرە دەمێنێتەوە.

یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی شورتە و نەسڕ لە عێراق دەکرێت، بەڵام یاریزانە پیشەگەرەکان دەتوانن بڕیاربدەن لەوەی سەردانی وڵاتێک دەکەن بەمەبەستی یاریکردن یاخود نا.

لە ئەگەری هاتنی رۆناڵدۆ و بەشداریکردنی لەو یارییەدا، دەبێتە یەکەم هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی لە مێژوودا بۆ عێراق.

یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، لە رۆژی 16ی مانگی داهاتوودا دەستپێدەکەن و یارییەکان بە بەشداری 24 یانەی ئاسیا دەبێت.

بابەتی پێشتر

لە فڕۆکەخانەکان رێوشوێن دژی ئاوڵەی مەیمون دەگیرێتەبەر

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی: دەرگای دووەمی پارکی هەواری شار کراوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوید داوای لێبوردنی لە عێراق کرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە نامەیەکی داوای لێبوردنی لە هاوتا سویدییەکەیەوە پێگەیشتووە و سەرەڕای داوای لێبوردن جەختدەکاتەوە، هەموو…
Total
0
Share