سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سنووری شارباژێر پێیان راگەیاندوون کەسێک لە سنووری ئاوی کونەماسی خنکاوە.
عوسمان ئەنوەر، قائیمقامی قەزای چوارتا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو کەسەی لە ئاوی کونەماسی گیانیلەدەستداوە گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ بووە و دانیشتووی شاری سلێمانییە و لەگەڵ دایک و باوکی بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشت و سەیران روویان لەناوچەکە کردووە.
تەرمەکەی دەرهێندراوەتەوە و تیمەکانی غەواسی دووکان بۆ هاوکاری چوونەتە سنوورەکە و لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە و تیمەکە تەرمەکە دەرهێندراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادیی سلێمانی کراوە.