تازەلاوێك لە رووباری خابوور خنكا

تازەلاوێك لە رووباری خابوور خنكا و پاش دۆزینەوەی تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، دەوروبەری كاتژمێر 12:30 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تازەلاوێك بەناوی (د.ع.ع.) تەمەن 17 ساڵ لە رووباری خابوور لە نزیك گوندی (سپینداروک) خنكا.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كرا.

بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (349) لە یاسای سزادان لێكۆڵینەوە لەلایەن پۆلیستی نەخۆشخانەوە دەستیپێكرد، پۆلیسی زاخۆ وادەڵێت.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

جارێكی دیكە تیمی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لەهەر 24 كاتژمێرێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا ئەنجامدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share