هۆکاری دواکەوتنی مووچە چییە؟

سەرەڕای ئەوەی بەشێك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسیان لەوەكرد، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پێیراگەیاندوون، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا و تاوەكو رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، بەڵام ئەمڕۆ مووچە نەنێردرا.

وەزارەتی دارایی عێراق، لە 22ی هەموو مانگێكدا، پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق تەرخاندەكات، بەڵام ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كاتێكی دیاریكراوی نییە، بەهۆی ئەوەی دەبێت هەرێمی كوردستان لیستی مووچە بنێرێتە بەغداد و وردبینی تێدادەكرێت و دواتر پارەكە بنێردرێت.

هاوكات هەندێك سەرچاوە ئاماژەیان بەوەكردووە، ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە، بەڵام تائێستا بەرەسمی ئەم قسەیە پشتڕاستنەكراوەتەوە.

ئەوەی جێی ئاماژە بۆ كردنە، بۆ مووچەی مانگی تەمموز، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە 21ی حوزەیرانەوە لیستی مووچەی رەوانەی بەغداد كردووە، بەڵام بە گوێرەی قسەی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر ئەوە هەیە كە هەر مانگە بەجۆرێك لیستەكانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ دەنێردرێت.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەوە

بابەتی دواتر

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە: بڕیاری پێدانی سیستمی پاتریۆت و بەرگری بە پێشمەرگە دراوە و لە کۆنگرێس قبووڵکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share