قائیمقامیەت: بۆ قوربانیكردن روو لە كوشتارگەی نوێی سلێمانی بكەن

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات بەمەبەستی پاراستنیان لە نەخۆشی، لەكاتی ئەنجامدانی قوربانیكردندا روو لە كوشتارگەی نوێ بكەن.

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی راگەیەندراوێكی کوشتارگەی نوێی سلێمانی لە قەرەگۆل بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەپێناو پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان ئەو ئاژەڵانەی کە دەیانەوێت بیکەن بە قوربانی تەنها لەنێو کوشتارگەدا سەربڕینی بۆ بکەن و رێگەنەدەن لە دەرەوەی ئەوێ ئاژەڵەکانیان بۆ سەرببڕدرێت.

سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی ئەو کوشتارگەیە مەترسیی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون زیاتر دەکات و زیانە تەندروستییەکان زیاتر دەبێت لە سوودە ئاینییەكانی.

كوشتارگەكە بڵاویكردووەتەوە، “ئەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێن، پشکنینی تەواویان بۆدەکرێت و هیچ مەترسییەکی تەندروستییان نامێنێت، تەنانەت سەروپێی ئاژەڵەکەش بە ئامێری پێشکەوتوو پاکدەکرێت و دەدرێتەوە بە هاوڵاتییەکە”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: خۆتان لە تیشكی سەروو وەنەوشەیی بپارێزن

بابەتی دواتر

نرخی مریشك دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share