راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە هاتوچۆكردنی ماتۆڕی دووتایە لە رۆژانی هەینی بۆ ناوچە گەشتییارییەكان قەدەغە دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان و گەشتیاران بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری بەكارهێنەرانی ماتۆڕسكێلی دووتایە دەكاتەوە لە رۆژانی هەینی چوونە ناوەوە ماتۆڕسكێل بۆ ناوچەگەشتیارییەكانی بیارە قەدەغەدەكات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی خراپ بەكارهێنانی ئەم ئامێرە لە سنووری ( بیارە و هەورامان ) لەلایەن هەندێك لە گەنجانەوە گلەیی و گازندەی زۆرێك لە هاوڵاتیانەوە بڕیاری قەدەغە كردنی هاتوچۆی ئەو ماتۆڕانە دەرچووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەرپێچیكاران لەلایــەن مەفرەزە هـاوبەشەكانی هاتوچۆ و ئاسایش و پۆلیسەوە ســـزا و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێكی گرنگی زانكۆی سلێمانیدا كرا

بابەتی دواتر

هۆکاری دواکەوتنی مووچە چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share