سۆران عومەر: حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەنین کێشەی مووچە چارەسەربکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەنین کێشەی مووچە چارەسەربکەن”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کێشەی لیستەکانی مووچە جددی و راستەقینەن و پڕن لەکەموکوڕی، حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەی چارەسەرکردنی نین، کات بەڕێدەکەن بێباکن کە باجەکەی خەڵکی هەرێم دەیدات! ئامادەش نین بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ توطين جێبەجێبکەن.

دەشڵێت، “تائێستا وردبینی بەردەوامە کۆی گشتیی مووچە لە تریلیۆنێک دینار تێپەڕیوە، لیستی ئەمنی کێشەی زۆری تێدایە هەزاران کەس لە لیستەکەدایە بەبێ زانیاری بەبێ ناو، دامەزراوی تازە، دەیان هەزار ناو نەنێردراون”.

سۆران عومەر دەڵێت، لیژنەی چاودێریی دارایی و وەزارەتی دارایی دەڵێن بۆچی لە لیستی هێزی ئەمنی بەنمونە پلەی ملازم مووچەکەی لەهەر شوێنێک مەبلەغێکە بەچی پێوەرێک؟ چۆن یەکەی سەربازیی خانەنشین و خاوەن پێداویستی هەیە؟.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، سەدان کەموکوڕی و تێبینی هەیەو وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادە نییە چارەسەریان بکات، وەزارەتی دارایی فیدراڵ ناچێتە ژێرباری ناردنی پارە بەو کەموکوڕییانەوە، سەرۆک وەزیران داوای خەرجکردنی مووچەی کردووە.

سۆران عومەر ئەوەش دەڵێت، “دارایی دەڵێت چەند مانگی پێشوو بەهەمان داواکاری مووچە خەرجکراوە تێبینیەکان چاکنەکراون خۆتان بەرپرسیارێتی یاسایی لەئەستۆ بگرن، بۆیە هێشتا بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی تەمموز نەدراوە”.

 

بابەتی پێشتر

پەتای "ئاوڵەی مەیمون" لە عێراق تۆماركراوە؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: دروستکردنی کەپری گەشتیاری رێکدەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share