کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بەگشتیى نیمچە هەور دەبێت، لەسەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر لە هەندێک کاتدا نمە بارانى کورت خایەنى دەبێت، لە هەندێک کاتدا لە ناوچە سنووریەکان ئەگەرى کەمێک بەفربارین هەیە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانى بەیانى لە سەر هەندێک ناوچەى جیاجیا بە تایبەتى لە سەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە، لەسەر بەشێک لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگای سلێمانى ئەگەرى بارانبارین زیاترە، لە کاتى باران هەندێک کات هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەتەمەنترین ژنی کەرکوک لە تەمەنی 124 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

ماوەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان کۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەكاتی داخستنیدا دابەزینی بەخۆوە بینی. جەبار گۆران…
Total
0
Share