رێبوار تەها، بە ئیدارە و کارمەندانی شارەوانیی کەرکوکی راگەیاند ماوه‌ی دوو هەفتەتان هه‌یه بۆ پاککردنەوەی شەقام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیه‌كی فراوانی ئیدارە و كارمه‌ندانی شارەوانیی کەرکوکی كرد بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی پاککردنەوەی شارەکە و رایگەیاند، ماوه‌ی دوو هەفتەتان هه‌یه بۆ پاککردنەوەی شەقام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار.
وتیشی، “رێوشوێنی یەکلاکەرەوە دەگرینەبەر، كه‌مته‌رخه‌م نابین له ئاست خزمەتکردنی هاوڵاتییان و پاک‌وخاوێنی شاری کەرکوک”.
كۆبوونه‌وەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری هونه‌ری، بەڕێوەبەری شارەوانی، بەڕێوەبەری پلاندانانی گشتی، بەرپرسانی شەش بەش و هۆبه و کەرتەکانی شارەوانی به‌ڕێوه‌چوو.