بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەتوانراوە سوود لە ژێرخانی هەرێم بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵك وەربگیرێت

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، نەتوانراوە سوود لە ژێرخانە دەوڵەمەندەكەی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت و ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ستیڤ بيتنه‌ر، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و مارک سترۆ، کونسوڵی پێشووی ئەمریکا کرد و تیایدا دۆخی هەرێمی کوردستان، پرسی هەڵبژاردن و کەرتی وزە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەرێنیی مارک سترۆی کرد لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی لە رابردوودا لە هەرێمی کوردستان پێشکەشی کردووە، هەروەها پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ستیڤ بیتنەر کرد و پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی یەكێتی ئاماژەی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی باشترەوە، دۆخەکە پێویستی بە گۆڕانکارییە و هەڵبژاردنیش باشترین بژاردەیە تاوەکو بەرەو حوکمڕانییەکی تەندروستتر هەنگاوبنێین. هەموو هەوڵێکیش بۆ دواخستنی پرۆسەکە رەتدەکەینەوە و نامانەوێت چارەنووسی هەرێمەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە.

کەرتی وزە تەوەرێکی دیكەی دیدارەکە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەکرد، نەتوانراوە وەک پێویست سوود لەو ژێرخانە دەوڵەمەندەی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت و ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەی، بۆیە هەوڵی ئێمە لەپێناو گەڕانەوەی مافە بۆ خەڵکەکەمان و بەکارهێنانی ئەو سامانە نیشتمانییەیە بۆ خزمەتی گشتی و ئاڕاستەکردنی هەرێمەکەمان بەرەو ئاوەدانی.

دیدارەكە بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رێواز فایەق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

جێگری هونه‌ریی پارێزگاری کەرکوک دەست بەكاردەبێت

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو منداڵەی لەلایەن باوکییەوە بریندارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share