پزیشكێكی سلێمانی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەیەكی جیهانیی پلە بەرز

بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، د. زانیار ئاغال، پزیشكی پسپۆری هەناویی كە كار دەكات لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی توانیوویەتی بڕوانامە بە دەستبهێنێت لە كۆلێژی شاهانەی بەریتانیی و راستەوخۆ ببێت بە ئەندامی ئەو كۆلێژە و كۆلێژی شاهانەی پزیشكانی لەندەن.

هاوكات  د. زانیار باسیكرد كە چۆن بە چەندەها قۆناغ تاقیكردنەوەی ئەنجامداوە هەتا گەیشتووەتە ئەوەی دان پیانانی كۆلێژەكە بە دەستبهێنێت كە شایستەی ئەندامبوون بێت لەو كۆلێژە پایە بەرزە.

باسی لەوەش كردووە، كە ئەم كۆلێژە زیاد لە 500 ساڵە هەیە و بە ئەندامبوون تیایدا واتە ئەو پزیشكە متمانە پێكراوە لە پسپۆری هەناویی گشتی لەسەر ئاستی جیهان.

هەروەها ئەوەی روونكردەوە، كە چۆن پزیشكانی كوردستان و شاری سلێمانی هیچیان كەمتر نییە لە پزیشكانی دیكەی وڵاتان كاتێك دەتوانن ئەو بڕوانامانە بە دەستبهێنن و ببن بە مایەی خزمەتی بەردەوام بە كەرتی تەندروستی وە بەتایبەت نەخۆشەكان بە نوێترین زانستی پزیشكی لە شاری سلێمانی

بابەتی پێشتر

روونكردنەوە لەبارەی راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت دەدرێت

بابەتی دواتر

بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە پێشنیازێك ئاراستەی هەرێم دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماسی هەرزاندەبێت

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ ماسی بە 8 هەزار و 500 دینار…
Total
0
Share