تیرۆریستان لە خورماتوو چییانكردووە؟

لە سێ حەشارگەدا لە سنووری خورماتوو، تیرۆریستان چەندین بۆمب و گولـلەی هاوەن و تەقەمەنییان شاردبۆوە و هێزە ئەمنییەكان وردەكارییەكەی ئاشكرادەكەن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە خۆرئاوای خورماتوو دۆزرانەوە كە چەندین كەرەستە و پارچە تەقەمەنییان تیادابوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دوو حەشارگە لە ناوچەی زەرگەی خۆرئاوای قەزای خورماتوو دۆزراونەتەوە و تیرۆریستان چوار بۆمبی جۆراوجۆر و چەندین پارچە تەقەمەنیی دیكەیان تیادا حەشاردابوون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، حەشارگەیەكی دیكەی تیرۆرستان لە ناوچەكەدا دۆزراوەتەوە و ماتۆڕسكیلێك و پێنج سەكۆی هەڵدانی مووشەك و بۆمبێكی دەستكرد و چوار گولـلەی هاوەن و بڕێكی زۆر تەقەمەنیی جۆری سی فۆڕ و گولـلەی ئاڕ بی جی-ی لەخۆگرتبوو، دوای كۆكردنەوەیان، هێزە ئەمنییەكان بە شێوەی ئەندازەیی لەناویانبردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کامێراکانی چاودێریی خێرایی رێگای تاسڵوجە-چەمچەماڵ روونکردنەوە دەدرێت

هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، کامێراکانی چاودێریی خێرایی رێگای تاسڵوجە-چەمچەماڵ لە تێستدان و رۆژی چوارشەممە دەکەونەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە…
Total
0
Share