قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ستیڤ بيتنه‌ر، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا تاوتوێکران.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمریکا و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی ستایشی کونسوڵی پێشووی ئەمریکای کرد بەوەی رۆڵی باشی بینیوە لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین و هاوکاریکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

دواتر پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک لەپێناو سەرکەوتن لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم کرا و هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە دەرەنجامەکەی رەنگدانەوەی تەواوی خواست و ئیرادەی هاوڵاتییانی هەرێم بێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدادیش، جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و بەپێی دەستوور چارەسەربکرێن.

لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا. لەمبارەیەشەوە هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی زیاتر بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکاندا.

بابەتی پێشتر

قەپانەکانی کێش لە رێگاکانی دەرەوەی کەرکوک هەڵدەگیرێن

بابەتی دواتر

لاهور جەنگی بورهان بەڕێوەبەری لیستی دووەمی پارتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی جلی كوردی پێشخرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی لە 10ی 3ی 2023 دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە، چالاكییەكانی…
Total
0
Share