سبەینێ لە زانکۆی سلێمانی و چەرموو یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە

بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی و نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو بۆ کاروباری خوێندکاران، سبەی سێشەممە دەوامی رەسمی دەبێت لە هەردوو زانکۆکە.

پێشتر، زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەبڕیاری ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، رۆژی 22ی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە زانكۆی سلێمانی دەستپێدەكات ‌و خوێندكاران دەتوانن دەست بەمامەڵەی وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی بكەن.

لەلایەکی دیکەشەوە، ئەمڕۆ زانکۆی چەرموو بڵاویکردەوە، نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بەش و کۆلێژەکان دەکاتەوە، رۆژی سێشەممە (2024/10/22) دەوامی رەسمی دەبێت لە زانکۆدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان راگیرا

لە کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڕیاردرا، دەستبەسەرداگرتنی ئەو جۆرە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ئەگەر هەناردەی غاز لە كۆرمۆرەوە دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە…
Total
0
Share