هەفتەی داهاتوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەهۆی رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن_ەوە دەنگدان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەهۆی پشووی رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن، دەنگدان بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە رابردوو و لە ئێستاشدا بۆ هەر کاندیدێکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران مەرجی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەمان هەبووە، هەر کاندیدێک پشتگیری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەکات، ناتوانێت دەنگی ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی بەدەستبهێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو هەردوو هاوپەیمانیی “عەزم و سیادە” مەحمود مەشهەدانی-یان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاندیدكرد

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەبێ ئەوەی ئاگاداربن زیاتر لە 17 هەزار کەس تووشی بەرزەپەستانی خوێن بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share