بەبێ ئەوەی ئاگاداربن زیاتر لە 17 هەزار کەس تووشی بەرزەپەستانی خوێن بوون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی زیاتر لە 17 هەزار کەسی تووشبوو بە بەرزەپەستانی خوێنی راگەیاند کە ئاگاداری نەخۆشییەکەیان نین، ئەوەش لە میانی پرۆژەی کۆمەڵایەتیی نیشتمانی زانراوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە رێگەی پڕژەکەیانەوە پشکنینیان بۆ خەڵکی کردووە لە شوێنە گشتییەکان وەک بازاڕەکان و چەند شوێنێکی دیکە و لە کۆی 196 هەزار پشکنین، 17 هەزار کەس تووشی بەرزەپەستانی خوێن بوون و ئاگاداریش نەبوون لەوەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە.

باسی لەوەشکردووە، “ئەنجامی پشکنینەکان دەریخستووە، زیاتر لە 17 هەزار هاوڵاتی تووشی بەرزی پەستانی خوێن بوون، کە 11%ی پشکنینەکان بوون و ئاگاداری ئەوە نەبوون کە پەستانی خوێنیان بەرزە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: بەرهەمە جوانکارییەکان هەڕەشەیەکی بێدەنگن لەسەر تەندروستیی ژنان

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، بەرهەمە جوانکارییەکان مەترسییەکی بەردەوام و بێدەنگن لەسەر تەندروستیی ژنان. توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و…
Total
0
Share