بە دوو رێگا چارەسەری خەمۆکی بکە

خەمۆکی

ئەو کەسانەی هەست دەکەن تووشی نەخۆشی خەمۆکی بوون، دەکرێت بە رێگای خودی یاخود چارەسەری دەروونی لەلای کەسی پسپۆڕ چارەسەری حاڵەتەکەیان بکەن.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، کاتێک نەخۆش هەست دەکات دۆخەکەی زۆر قورس نییە دەتوانێت لە رێگای خودییەوە چارەسەری حاڵەتەکەی بکات ئەویش بە گرتنەبەری ئەم رێگایانە:

-ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی بەلاتەوە چێژبەخشە
-بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان
-راهێنانی وەرزشی گەر پیاسەیەکی کورتیش بێت
-رێککردنەوەی کاتی خەو و خواردن
-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە سەرخۆشکەر و بێهۆشکەرەکان
-قسەکردن لەگەڵ ئەو کەسەی متمانەت پێی هەیە.

پزیشکانی دەروونیی جەختدەکەنەوە، کاتێک نەخۆش بەو رێگایانەی سەرەوە نەتوانێت هەست بە باشی بکات پێویستە سەردانی پزیشک بکات و ئەم رێگایانە بگیرێنەبەر.

-چارەسەری رەفتاریی: ئەم چارەسەرە گرنگی دەدات بە زیاتر بەشداریکردنی کەسەکان لەو چالاکییانەی کە دڵخۆشیان دەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی خەمۆکی.
-چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی: ئامانج لێی گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە و رەفتاری کەسەکانە بۆ ئەوەی هەستەکانیان بگۆڕدرێن بۆ باشتر
-چارەسەری دەرونی بە یارمەتی خێزان و هاوڕێ و کەسە نزیکەکان
-چارەسەری چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکاندا

دەکرێت لە هەندێک بارودۆخدا پێویست بکات نەخۆش دەرمانی دژە خەمۆکی بەکاربهێنێت، بەڵام پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدا بێت.

 

وەرگێڕان: شارا عومەر

 

 

بابەتی پێشتر

رێبوار تەها: لە ئەمڕۆوە هەموومان یەک رێگامان هەیە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی مارمێلکەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودەكانی كەرەوز بزانە

كەرەوز یەكێكە لە ڕووەكە گرنگەكان، چەند ماددەیەكی خۆراكیی بۆ جەستە تێدایە و دەوڵەمەندە بە “پۆتاسیۆم، ڤیتامینەكان، كالیسۆم و…
Total
0
Share