هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕۆی دەکەونە کار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی دانانی کامێرا جێگیرەکانی تیژڕەویی رایدەگەیەنێت، لە دوای 23ی ئابی 2024ەوە سەرپێچییەکانی تیژڕەویی تۆماردەکرێن.

لە راگەیەندراوێدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، ”شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە کە لە 14ی ئابی2024 کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕەویی دەکەونە کار بەشێوەی تاقیکاریی (تێست) تاوەکو 23ی ئابی 2024 کاتژمێر 12:00ی شەو، لەدوای ئەم کات و بەروارە سەرپێچیەکان تۆماردەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ”لەزۆربەی ئەو شەقامانەی کامێراکانی تێدا جێگیرکراون لە پێشووتردا کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی گەڕۆک هەبووە بەڵام ئێستا کراون بە کامێرای جێگیر”.

دەشڵێت، ”بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی رووداوی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، ئەو شەقامانەی کامێرای لێ نەبووە کامێرای بۆ دانراوە و داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندبن بە خێرایی رێگەپێدرا و خۆیان بپارێزن لە تیژڕەویی”.

بابەتی پێشتر

جەمال كۆچەر: بە بانكیكردنی مووچە لە هەرێم كێشەی مووچە بە یەكجاری چارەسەردەكات

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: گەنجێكمان دەستگیركردووە كە 150 هەزار دۆلاری لە باوكی دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share