دژەتیرۆر و هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق تیرۆریستێك دەستگیردەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە درێژەی كاروچالاكیی بەردەوامی هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ لەناوبردنی پاشماوە و شانەنووستووەكانی تیرۆریستان، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی ‌هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دەزگای دژەتیرۆری عێراق، هێزەكانی هاوپەیمانان توانرا تیرۆریستێك لە سنووری قەزای داقوق دەستگیربكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیرۆریستی دەستگیركراو لەدایكبووی ساڵی 1989 بووە و پێشتر لەناو رێكخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) كاریكردووە، دوای ڕووخانی دوا پێگەی رێكخراوەكە لە عێراق بەرەو پارێزگای كەركوك هەڵاتووە و لە قەزای داقوق نیشتەجێبووە و كاری شوانی و جووتیاری كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەشڵێت، “تیرۆریستی دەستگیركراو بە ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دادگاكانی عێراق داواكرابوو، دەستبەجێ دوای دەستگیركردنی رادەستی یاساكرا بە مەبەستی سزادانی”.

بابەتی پێشتر

لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشێكی گرنگی نەخۆشخانەی هیوا نۆژەنكرایەوە

بابەتی دواتر

جەمال كۆچەر: بە بانكیكردنی مووچە لە هەرێم كێشەی مووچە بە یەكجاری چارەسەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەسەر ڕووداوەکەی چیای مەتین: دەبێت هەوڵەکان بە ئاڕاستەی چارەسەر بن نەک ئاڵۆزکردن

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەبارەی گرژیەکانی چیای مەتینەوە ڕایگەیاند، “هەموو لایەکمان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەداین و دەبێت هەموو…
Total
0
Share