راوکردنی ماسی لەبەنداوی دێوانە بۆ ماوەی دوو ساڵ قەدەغەکرا و قائیمقامیەتی دەربەندیخان هۆكارەكەی رووندەكاتەوە.
قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لەپێناو بوژانەوەی سامانی ماسی و زیادکردنی لە بەنداوی دیوانە، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی راوەماسی بە هەموو جۆرەکانیەوە، لەبەر ئەم هۆکارانە:
1- بەنداوی دێوانە بەنداوێکی نوێیە ماوەی یەک ساڵ دەبێت پەنجەماسی تێکراوە.
2- ئەو ماسییانەی کراونەتە بەنداوەکەوە هێشتا (10-15) گم دەبن، ماوەی سێ ساڵی پێویستە لە رووی جنسییەوە پێبگات و وەچە بخاتەوە.
3- ئەو ماسییانەی کراونەتە بەنداوەکەوە بنچینەی سامانی ماسییە و یەکەم بڕە کە تێیکراوە.
4- ماوەی دوو ساڵی پێویستە کە بەنداوەکە دووربێت لە راوکردن، بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسی دارستان چاودێریی ورد دەکەن بۆ ئەوەی دووربێت لەهەر کارێکی راوکردن.
لە كۆتاییشیدا دووپاتیدەكاتەوە، راوکردن بەهەموو جۆرەکانیەوە قەدەغەیە تەنانەت بە (قوڵاپ و تۆڕ)یش، هەر کەسێک پابەندنەبێت بەرامبەر یاسا بەرپرسیار دەبێت و رووبەروی دادگا دەکرێتەوە.