وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی ڤاکسینەوە چەند بڕیارێک دەردەکات

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم لەبارەی ڤاکسینی دژە کۆرۆناوە چەند بڕیارێک بە ئاڕاستەی خێراکردنی پێدانی ڤاکسینەکە دەردەکات.

لە نوسراوێکدا کە وەزارەتی تەندروستی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی کردووە داوادەکات، “ژمارەی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا زیادبکرێت و مەرج و ڕێنماییەکان جێبەجێبکرێت”.

لە خاڵێکی دیکەی نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمدا ئاماژە بە زیادکردنی کاتەکانی پێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتییان کراوە.

لە بڕیارێکی دیکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمدا هاتووە، “پێویستە بەردەوامی بدرێت بەپێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ڕۆژانی پشووی فەرمی و ڕۆژانی هەینیشدا”.

بابەتی پێشتر

سکاڵا لە دژی پیاوێک تۆمارکراوە بەوەی ژنەکەی لە نهۆمی دووەمەوە فڕێداوەتە خوارەوە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ئەو گۆڕانکارییانەی کراون لەپێناو شکۆی یەکێتی و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share