لەسەر دزینی باڵی مریشک کەسێک بە نۆ ساڵ زیندانیکردن سزادرا

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، بەرپرسی پێشووی خزمەتگوزاریی خۆراک بۆ خوێندنگەکانی ناوچەی باشووری ئیلینۆیس دوای ئەوەی بەبەهای 1.5 ملیۆن دۆلار باڵی مریشکی دزیووە، بە نۆ ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

دزیکردنەکەی بەرپرسەکە لە سەروبەندی پەتای کۆرۆندا بووە،کە بۆ ماوەی 19 مانگ ئەو بەشەی بۆ خوێندکاران دابینکراوە، نەیناردووە و بۆخۆی گلیداوەتەوە.

بەرپرسەکە ناوی ڤێرا لیدێڵە و تەمەنی 66 ساڵە و بۆ ماوەی 10 ساڵ بەرپرسیارییەتییەکەی لەدەستدابووە، لەماوەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2020 بۆ مانگی شوباتی 2022 داوای باڵی مریشکی کردووە و پارەکەی لە هەژماری خزمەتگوزاریی خۆراک داوە و باڵەکەی لای خۆی هێشتووەتەوە.

لەو ماوەیەدا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە قوتابخانەکان داخران، بەڵام خوێندن بەشێوازی ئۆنڵاین بەردەوامی هەبوو، هەر بۆیە ژەمە خۆراکەکان بۆ خوێندکارەکان نێردراون، بەڵام هیچ کام لە منداڵەکان باڵی مریشکیان بۆ نەڕۆشتووە، ئەوە جگە لەوەی کڕینی باڵی مریشک بۆ خوێندکاران، رێگەپێدراو نییە بەهۆی ئەوەی ئێسکی تێدایە و گونجاو نییە و لەکاتی پێداچوونەوەی پسوڵەکاندا ئەوە تێبینیکراوە و بابەتەکە ئاشکرا بووە.

بابەتی پێشتر

داهێنانێکی نوێ هیوا بۆ ئەو کەسانە دەگێڕێتەوە کە بە دەست کێشەی ئەژنۆوە دەناڵێنن

بابەتی دواتر

رێبوار تەها مەرسومی کۆماریی وەرگرت و بە رەسمی بووە پارێزگاری کەرکوک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت، باراندەبارێت. ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share