د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بڕیاریداوە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی مانگی تەمموز رەوانەی هەرێم بکات.
د. نەرمین مەعروف رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بەدواداچوون بۆ چەند کێشەیەکی دارایی کراو و تەیف سامی جەختیکردەوە هیچ کێشەیەک لە بوونی نەختینەدا نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەغداد وردبینی بۆ لیستی فەرمانبەرانی مەدەنی تەواوكردووە و وەزیری دارایی بڕیارید تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم.
هاوکات سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش، نەرمین مەعروف وتی، تائێستا بەغداد وردبینی بۆ لیستی مووچەی سەربازی و هێزە ئەمنییەكان تەواونەكردووە، بەڵام ئەگەر سەرۆك وەزیران رەزامەندی بدات هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو پارەی هێزە ئەمنییەكانیش دەنێردرێت.