ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە کاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێکەوە بکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە،”ئەمڕۆ سێشممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە نۆی ئاسایی بەڕێوەدەچێت”.

ئاشکراشیکردووە، “لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا بڕیار لە بارەی درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ بەشێک لە ماددە خۆراکییەکان دەدرێت و دواتر خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای جەژنی نیشتمانی عێراق دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2013 کە تایبەتە بە چاودێری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت، لە بڕگەی چوارەمی کۆبوونەوەکەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و کارکردن دەکرێت و بە گفتوگۆی گشتی کۆتایی بە کۆبوونەوەکە دێت”.

بابەتی پێشتر

ئەو گەنجەی هەرێم کە لە ئێران درایە بەر چەقۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

جۆ بایدن هۆشداری لە سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی کۆنگرێس دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share