کێشەی کەمئاوی لە هەولێر دەبێتە مانشێتی میدیا جیهانییەکان

ماڵپەڕی کەناڵی حوڕەی عەرەبی بابەتێکی لەسەر کێشەی کەمئاوی هەولێر بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “قەیرانی کەمئاوی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی بێزارکردووە کە چەندین ساڵە لە وەرزی هاویاندا بەردەوامیی هەیە”.

بابەتەکە لە چەندین میدیای جیهانی بڵاوکراوەتەوە، لەوانەش ئاژانسی فرانس پرێس، رۆژنامەی شەروقولئەوسەت، ئەلمۆنیتەرت و چەندانی دیکە.

دانیشتوویەکی گەڕەکی دارەتووی هەولێر کە تەمەنی سەروو 80 ساڵە و قسەی کردووە دەڵێت، “هیچ شتێک لەوە خراپتر نییە کە لە وەرزی هاویندا ئاو نەبێت، ژیان بێ ئاو بوونی نییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی هەولێر جگە لەوەی بەدەست کێشەکانی کەمئاوییەوە دەناڵێنن کە بەهۆی وشکەساڵییەوە ئاوی ژێرزەوی کەمدەکات لە وەرزی هاویندا، کێشەی نەبوونی کارەبا بۆ هەڵدانی ئاو بۆ تەنکییەکانیان یەکێکی دیکەیە لە کێشەکان.

باس لەوەشدەکات، بەشێک لە خەڵکی ئاودەکڕن یاخود چاوەڕوانی رێخراوە مرۆییەکانن بۆ ئەوەی ئاویان بۆ ببەن بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ کاروباری رۆژانە، هاوڵاتییە تەمەن 80 ساڵەکە دەڵێت 15 رۆژ جارێک دەتوانین خۆمان بشۆین لەوە زیاتر نازانین چی بکەین؟.

هاوڵاتییەکە ئەوەشی وتووە، کێشەی کەمئاوی لەلایەک و خانەنشینییە 220 هەزارییەکەی لەلایەک کە ناتوانێت ئاو بکرێت، ئەگەر وابەردەوام بێت رەنگە ناچاربێت دەرگای ماڵەکەی دابخات و بەرەو شوێنێکی دیکە بڕوات کە ئاوی هەیە.

هاوڵاتییان دەڵێن، سەرەڕای ئەوەی قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری کردووە چەندین جار، بەڵام هیچ جارێک سوودی نەبووە و نەتوانراوە ئەم کێشەیە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت، دابینکردنی ئاو لە رێگەی رێکخراوە مرۆییەکانەوە چارەسەری دۆخەکە ناکات.

بابەتی پێشتر

ئەنتۆنی بلینکن بۆ سودانی: پاراستنی راوێژکارە سەربازییەکان ئەرکی عێراقە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەک خۆڵبارین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share