وەزارەتی كارەبا ماستەرپلانی 10 ساڵی داهاتوو تاوتوێدەكات

وەزارەتی كارەبای هەرێم تاوتوێی ماستەرپلانی 10 ساڵی داهاتوو دەكات و دەڵێت، تیایدا لیستێك لەو پرۆژانەی بۆ كەرتی كارەبا پێویستن جێكراوەتەوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردەوە، ماستەرپلانی كارەبا لەلایەن ستافێکی ئەندازیاری ناوخۆیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو نوێکراوەتەوە و، تێیدا شێوازی باشترکردنی سێکتەری کارەبا بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بە هاوبەشانی خراوەتەڕوو.

دەشڵێت، لە ماستەرپلانەکەدا، لیستێک لەو پرۆژانەی پێویستە لە کەرتی کارەبا لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوو جێبەجێ بکرێن، ریزبەندکراون، وەک وێستگە و راکێشانی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا، چەندین پرۆژەی دیکەی کارەبا، گرفت و ئاستەنگ و پلان و رێگاچارەسەرەکان.

لە كۆبوونەوەیەكی ئەمڕۆدا بە ئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتەكە گفتوگۆ و تاوتوێی وردەكارییەكەی كراوە.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی هەولێر: تەرمی ئەو منداڵە دۆزرایەوە کە لە زێی کەلەک خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share