پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسی بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتەكردن و فێڵكردن دەستگیركردووە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی پێویست و چاودێریكردنی چەند كەسێك كە لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی خەریكی فاڵگرتنەوە و نوشتەكردن و فریودانی هاوڵاتیان بوون، بە  بڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لە چەند هەڵمەتێكی جیادا پێنج تۆمەتبارەكەیان دەستگیركرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین پارچە كەلوپەلدا كە بۆ فاڵگرتنەوە و نوشتەكردن بەكاریانهێناوە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: سزادانی بەندکراوانی بادینان دادگا دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی قورس

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دادگاییکردن و سزادانی بەندکراوانی بادینان ڕایگەیاند ئەوەی لە دادگاییکردنەکەدا ڕویداوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی…
Total
0
Share