بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.