پۆلیسی سلێمانی: باندێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە 20 تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەسنوری ناحیەی سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە لە شێوەی باندێك دزییان كردووە و دانیان ناوە بە 20 تاوانی دزیكردن لەسنوری ناحیەی سیتەك و چەند شوێنێكی دیکە لە شاری سلێمانی.

لە ئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

کۆبوونەوە دواخراوەکەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی سبەینێ بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share