ئەنسۆلینی زیرەك.. زانایان رێگەچارەیەك بۆ نەخۆشیی شەكرە دەدۆزنەوە

زانایان پەرەیان بە چارەسەرێك دا كە بە “ئەنسۆلینی زیرەك” دادەنرێت، وەڵامدانەوەی بۆ ئاستی گۆڕاوی شەكر لە خوێندا دەبێت لەو كاتەدا كە جەستەی نەخۆش پێویستی پێی دەبێت، ئەمەش دەبێتە شۆڕشێك بۆ چارەسەری ملیۆنان كەسی تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرە لە جۆری یەكەم لە سەرتاسەری جیهاندا، بەپێی رۆژنامەی “گاردیان”.

پێویستە لەسەر نەخۆشی ئێستا رۆژانە تا 10 ژەم ئەنسۆلینی پیشەسازی وەربگرن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا.

ئەگەری هەیە ئەو بەرز و نزمبوونەوەیەی شەكر لە خوێندا گرفتی تەندروستیی جەستەیی كورت و درێژمەودای لێبكەوێتەوە، جگە لە پێویستیی چاودێریكردنی بەردەوامی لەپێناو پارێزگاریكردن لە سەقامگیرییەكەی، كە ئەمیش رەنگە كاریگەری لەسەر تەندروستیی مێشكیان هەبێت.

بەڵام زانایان چارەسەرێكیان دۆزیوەتەوە كە “ئەنسۆلینی زیرەكە و لە جەستەدا بە شاراوەیی دەمێنێتەوە و چالاك نابێت، تەنها لەكاتی پێویستدا نەبێت”. توێژەران لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئوسترالیا و چین جۆرێكی نوێیان لە ئەنسۆلین پەرەپێداوە كە پێویستیی سروشتیی جەستە بۆ ئاستی گۆڕاوی شەكر لە خوێندا كۆنتڕۆڵدەكات و بەپەلە وەڵامدانەوەی دەبێت كاتێك نەخۆش پێویستی پێی دەبێت.

شارەزایان پێیانوایە لە ئایندەدا نەخۆش لە هەفتەیەكدا پێویستی بە تەنها ئەنسۆلینێك دەبێت.

ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ دەرمانی ئەنسۆلینی ئێستا كە كار لەسەر رێكخستنی ئاستی شەكر لە خوێندا دەكات راستەوخۆ پاش چوونە جەستەوە، هەروەها لەگەڵ ئەنجامدانی ئەركەكەیدا، ناتوانێت هاریكار بێت لە رێكخستنی بەرز و نزمبوونەوەكانی دواتری شەكر. ئەمەش واتا نەخۆشەكان پێویستیان بە جارێكی دیكە وەرگرتنی ئەنسۆلین دەبێت لەماوەی تەنها چەند كاتژمێری داهاتوودا.

ئەو زانایانەی كار لەسەر ئەنسۆلینە نوێیەكە دەكەن پاڵپشتیی داراییان پێدراوە بۆ پەرەپێدان بە توێژینەوەكەیان بە هاوبەشی لەگەڵ سێ دامەزراوەی بوارەكەدا.

پرۆژە پاڵپشتیكراوەكە لەلایەن تیمێك لە زانكۆی ستاتفۆرد لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، زانكۆی موناش لە ئوسترالیا و زانكۆی چجیانگ لە چین ئەنجامدەدرێت، ئامانجیش لێی پەرەپێدانی چارەسەرەكە و ئەزموونكردنیەتی لە نزیكترین كاتدا.

بابەتی پێشتر

لەبارەی مووچەوە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ئەبراهەم لینکۆڵن بەپەلە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share