توێژینەوەیەک: 75%ی خۆراکە بەناوبانگەکان تەندروست نین

توێژینەوەیەکی نوێی بەڕیتانی ئاشکرایکردووە، 75%ی ژەم و خۆراکە بەناوبانگەکان کە زنجیرە خواردنگە بەناوبانگەکان دەیفرۆشن تەندروست نین و هۆکاری سەرەکیی نەخۆشییەکانن.

توێژەران و تەندروستکاران، ئاماژەیان بەوەداوە، لە نێوان 46% بۆ 78%ی 190 ژەمە خۆراک کە پشکنینیان بۆ کراوە، ناتەندروستبوون، ئەمەش بە پشتبەستن بە سێ رێگە کە لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە پەسەندکراون بۆ حوکمدان لەسەر کوالیتی خۆراکی.

توێژەران ئەوەشیان خستووەتەڕوو، خۆراکەکانی وەک پیتزا و بەرگر و ژەمی مریشک و پەتاتەی سوورەوەکراو و نانی فەڕەنسی، رێژەیەکی زۆری چەوری و خوێ و شەکر لەخۆیان دەگرن و زیان بە تەندروستی دەگەیەنن و ئەنجامەکان نیگەرانکەرن بۆ ئەو 10 خۆراکەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە لە ناو بەریتانیا.

ئەنجامەکان وایکردووە داوا لە کۆمپانیای پیشەسازییەکانی خۆراک بکرێت  بەرهەمەکانیان تەندروستتر بکەن، بەو پێیەی توێژەران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە خراپی خۆراک هۆکاری سەرەکی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییە کوشندەکانی ترە.

توێژینەوەکانی دیکە دەریانخستووە کە ئەو ژەم و خواردنەوانەی لەم شوێنە بازرگانیانە دەکڕدرێن لە نێوان %11 بۆ %25 ئەو کالۆرییانە بەکاردەبەنەوە کە بەریتانییەکان دەیخۆن، ئاماژەیان بەوەشکردووە، زیاتر لە سەدا 50%ی ئەو کالۆرییانە لە زنجیرە چێشتخانە و کافێیە گەورەکانەوە دێت.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك یاسایی بوو؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی کۆچی عێراق: 1.2 ملیار دینار دراوە بە 300 خێزانی شنگال کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share