ژنێك 335 ڕۆژ بەدەست كۆرۆناوە ناڵاندوویەتی

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، ژنێكی ئەمریكی دوای چارەسەربوون و ڕزگاربوونی لە شێرپەنجە، تووشی كۆرۆنا بووە و ماوەی 335 ڕۆژ بەدەست نەخۆشییەكەوە ناڵاندوویەتی.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو ماوەیەی ڤایرۆسی كۆڤید- 19 لە جەستەی ژنەكەدا بووە، درێژترین ماوەی تووشبوونە بە كۆرۆنا كە تا ئێستا تۆماركرابێت.

ژنەكە تەمەنی 47 ساڵە و خەڵكی ویلایەتی ماریلاندی ئەمریكایە، بەهاری ساڵی 2020 تووشی كۆرۆنا بووە، دوای 10 مانگ لە تووشبوونی بە كۆرۆنا و دەركەوتنی نیشانەكانی پەتاكە لە جەستەیدا، پزیشكەكان پشكنینیان بۆكردووە و بۆیاندەركەوتووە هێشتا كۆرۆنا لە جەستەیدا ماوە.

لێكۆڵینەوەكە ئاشكرایكردووە كە هۆكاری تووشبوونی ئەو ژنە بە كۆرۆنا لەو ماوە درێژەدا، دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی بەرگریی جەستەی دوای تووشبوونی بە شێرپەنجە.

ئەو پزیشكانەی سەرپەرشتیی دۆخی تەندروستیی ژنەكەیان كردووە دەڵێن، مانگی نیسانی ئەمساڵ ژنەكە لە كۆرۆنا ڕزگاریبووە و چاكبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆچوونی خۆی لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت جیاوازییەکان لەودیو حەمرینەوە بکەینە خزمەت بۆ گەلی کورد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share