بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 149 هەزار و 750 دینارە

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق یەکەم خستنەڕووی دۆلاری ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلار بووە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی ئێستا 149 هەزار و 750 دینارە.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 274 ملیۆن و 460 هەزار و 407 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و لەو بڕەش 257 ملیۆن و 110 هەزار و 407 دۆلاری بە شێوەی حەواڵاتی دەرەکی بووە و 17 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

بەهای دۆلار، زیاتر لە مانگێکە لە نزیک 150 هەزار دیناردایە و بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی کەم بەخۆیەوە دەبینێت، لە باشترین دۆخیدا تاوەکو 148 هەزار و 500 دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە و لە خراپترین دۆخیدا 150 هەزار و چەند سەد دینارێک بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی وادەی کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆی راگەیاند

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: ئەمڕۆ ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تمەنی ئێرانی دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 1ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ دووشەممە بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.…
Total
0
Share