پارێزگاری نوێی کەرکوک کێیە؟

لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە رێبوار تەها وەک پارێزگاری نوێی شارەکە هەڵبژێردرا.

رێبوار تەها مستەفا ئەحمەد، لەدایکبوونی ساڵی 1982 ی گەڕەکی ئازادیی شاری کەرکوکە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواوکردووە.

رێبوار تەها، خاوەنی بڕوانامەیەکی بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی پەروەردە بەشی زمانی ئینگلیزی و بڕوانامەیەکی بەکالۆریۆس لە یاسا و بڕوانامەی دیبلۆمی کارگێڕی و یاسایە.

لە ساڵی 2014 بووەتە ئەندام لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە لیژنەی دەستپاکی کاریکردووە، لە ساڵی 2018 سەرۆکی لیستی (ی.ن.ک) بووە و بۆ جاری دووەم بووەوە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە بووە.

لە کۆنگرەکانى چوارەم و پێنجەم وەک ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.

لە لێکەوتەکانی دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا رۆڵێکی بەرچاوی بینی لە پاراستنی ماڵ و گیانی کوردانی کەرکوک و شارەکەی بەجێنەهێشت.

لە ساڵی 2023 وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کرد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکە.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی كێشەی كەمئاوییەوە لە هەولێر خۆپیشاندانە

بابەتی دواتر

رێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی كەركوك هەڵبژێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share