بەهۆی كێشەی كەمئاوییەوە لە هەولێر خۆپیشاندانە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بەهۆی كێشەی كەمئاوییەوە لە گەڕەكی باداوەی هەولێر هاوڵاتییان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی 100 مەترییان بۆ ماوەی چەند خولەكێك داخست.
راشیگەیاند، دانیشتووانی ئەو گەڕەكە ماوەی چەند مانگێكە داوادەكەن كێشەكەیان بۆ چارەسەربكرێت.

هەفتەی رابردووش لە چەند گەڕەكێكی هەولێر بەهەمانشێوە بەهۆی كێشەی كەمئاوییەوە دانیشتووانی ئەو گەڕەكانە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای چارەسەری ئەو كێشەیە دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی زاخۆ: بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن 15 کەس دەستگیرکران

پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی 15 کەسی بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگەیاند. ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە بڵاوکراوەیەکی…
Total
0
Share