هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز ئاشكراكرا

هۆكاری دواكەوتنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و نەناردنی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاشكرادەكرێت.

بەرپرسێکی باڵاكەی حكومەتی هەرێم كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە راگەیاند، “لیستی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان مانگانە درەنگ ئامادەدەكرێت، ئەمە جگە لەوەی گۆڕانكاری لە لیستەكاندا دەكرێت و ژمارەی هێزەكان زیاد و كەم دەكرێت”.
بەرپرسە باڵاكەی حكومەتی هەرێم وتی، “پێشتر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا داواكرا هەموو مانگێك تا 10ی مانگ لیستی مووچە ئامادەبكرێت و رەوانەی بەغداد بكرێت، چاوەڕێی هیچ فەرمانگەیەك نەكرێت گەر لیستەكەی ئامادەنەبوو، كەچی لیستەكان هەر درەنگ ئامادە دەكرێن”.

هاوكات لەلایەكی دیكەشەوە سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، “حكومەتی عێراق لەسەر داوای سەرۆك وەزیران مووچەی مانگەكانی پێنج و شەشی بۆ هەرێم نارد بەو مەرجەی وردبینیبكرێت و تێبینییەكان چاكبكرێن و چاودێریی دارایی وردبینیكرد و تێبینییەكان درایە هەردوولا، لیستەكان برایە وەزارەتی دارایی عێراق و جارێكی تر وردبینیكراوە بۆ چاككردنەوەی تێبینییەكان”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: شیری ئەسپ و گوێدرێژ بۆ دروستکردنی ئایسکرێم تەندروستترە

بابەتی دواتر

کەسێکی فێڵباز لە رەواندز دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share