لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون و برینی بەشێکیان سەختە

بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری ناحیەی خەلەکان روویدا  کە لە جۆری وەرگەڕان بووە و بەهۆیەوە 11 سەرنشینی پاسەکە برینداربوون.

لە رووداوەكەدا ئۆتۆمبێلێكی مینی پاس، كە پێدەچێت پاسی هێڵەكانی دەرەوەی شار بێت، لە نزیک گوندی بادەوان وەرگەڕاوە.

مەڵبەند حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەلەکان بە بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی وتووە، برینی بەشێک لە بریندارانی رووداوەکە سەختە و هاتوچۆی راپەڕینیش دەڵێت، شۆفێری مینی پاسەکە گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

بەشداربوویەكی شەڕی مەخمور وردەكارییەكەی رووندەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share