لە شارەدێی بۆسکێن باوک و کوڕێک بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە

لە شارەدێی بۆسکێنی سنووری ئیدارەی راپەڕین باوک و کوڕێک بەیەکەوە بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە بە ناوەکانی (م، هـ، م) لە دایکبووی ساڵی 1996 لە رەگەزی نێر پیشە فەرمانبەر و (هــ، م، ب) لە دایکبووی ساڵی 1971 لە رەگەزی نێر پیشەی پۆلیسی بەرگریی فریاکەوتن بووە.

ئاشکراشیکرد، بە ووتەی خۆیان (م، هــ، ب) لە ماڵی خۆیان لە کاتی پاککردنەوەی چەك فیشەک لە دەستی دەرچووە و بەو هۆیەوە برینداربووە و باوکیشی لەو کاتەدا لەسەر پلیکانە کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە بریندار بووە.

باسیلەوەشکرد، برینی برینداران سووکە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە، بە بڕیاری دادوەر دەستگیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

کۆنتێنەرێک کە کەلوپەلی عێراق و هەرێمی تێدابووە لە چین تەقییەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی شۆرتی کارەباوە تانکەرێک سووتا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share