کۆمسیۆن پێکهێنانی لیژنەکانی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهێنانی لیژنەکانی بۆ سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەرێم راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ”بەپشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە بڕیارماندا بە پێکهێنانی لیژنەکان بۆ سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەرێم کە  هەڵدەستن بە ئەنجامدانی سەردانکردنی مەیدانیی مانگانەی فەرمانگەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکان و فەرمانبەران و پێشکەشکردنی راپۆرت لەبارەی کارەکانیانەوە”.

بەپێی بڕیارەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لیژنەکان سەرپەرشتی کارەکان لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک دەکەن و عومەر ئەحمەد محەمەد وەک سەرۆکی دەستەی کۆمسیاران سەرپەرشتیاریی گشتی ئەو لیژنانە دەکات.

بابەتی پێشتر

هەناردەی کاڵاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی بردنەوەی مەدالیایەکی زێڕ لە ئۆڵۆمپیاد وڵاتێک رۆژێک پشووی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share