دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا بەرەو دۆزەخ دەچێت

لەیەکەم لێدوانی دوای دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەمریکا بەرەو دۆزەخ دەچێت و جۆ بایدن وڵاتەکە دەباتە ناو جەنگی جیهانی سێیەمەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دوای دادگاییکردنی لەلایەن دادگای مانهاتنەوە بە کۆمەڵێك تۆمەت رایگەیاند، “هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم شتێکی لەم شێوەیە لە وڵاتەکەمدا رووبدات، تەنها تاوان من ئەنجامم دابێت ئەوەبووە کە بەبێ ترس بەرگریم لەو ئامانەتە کردووە کە لە ئەستۆمدابووە لە دژی ئەوانەی ویستوویانە وێرانی بکەن”.

باسیلەوەشکرد، “ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرەو دۆزەخ دەچن، جۆ بایدن بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم دەمانبات، بەڵام تەنانەت ئەو کەسانەی منیشیان خۆشناوێت نایانەوێت ئەوە رووبدات”.

دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ لە مانهاتنی سەر بە ویلایەتی نیویۆرک دەستگیرکرا و لەلایەن دادگاوە 34 تۆمەتی ئاراستەکرا، دواتر بە بارمتەی یاسایی ئازادکرا.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

سعودیە دەرگای بەسەر عەمرەکاراندا داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەكی بەهێز ژاپۆنی هەژاند

بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 5.2 پلەی ڕێختەر ناوچەیەكی باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند. نوسینگەی نیشتیمانیی كەشناسیی ژاپۆن بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بەرەبەیانی…
Total
0
Share