پێنج کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار و له ژێر رۆشنایی رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له لایه‌نه ئه‌منییه پسپۆڕه‌كان پێكهێنرا”.
باس لە ئەوەش دەکات، “لیژنەکە دوای لێکۆڵینەوەی ورد و سوودوەرگرتن لە وتەی شایەتحاڵەکان و بەدەستهێنانی رەزامەندیی دادوەر، پێنج کەسی دەستگیرکرد کە لەو کارە نایاساییەدا بەشداربوون”.