وەزیرانی دەرەوەی توركیا و یۆنان كۆبوونەوە

مەولود چاوشئۆغڵو و نیکۆس دیندیاس

وەزیرانی دەرەوەی توركیا و یۆنان لە سلۆڤاكیا كۆبوونەوە و تیایدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە هەرێمییەکان تاووتوێکران، ئەمەش یەكەم دیداری فەرمیی بەرپرسانی نێوان هەردوو وڵاتە پاش بارگرژییەكانی نێوانیان.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاسایشی جیهانیی براتیسلاڤا سەردانی سلۆڤاکیا-ی کرد و لە چوارچێوەی سەردانەکەشیدا، لەگەڵ نیکۆس دیندیاس-ی هاوتا یۆنانییەکەی کۆبووەوە.

لە دیدارەكەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئەو بەدحاڵیبوونانەی بەهۆی پرسی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دورگەی قوبرس-ەوە هاتوونەتە ئارا، گفتوگۆیان کرد.

دوای ئەو گرژییەی بەهۆی پرسی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەنێوان تورکیا و یۆنان هاتەئاراوە، میکانیزمێک بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسیی ڕودانی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو پێکهێندرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی رابردوودا دەیان دامەزراوەی سەربازیی ئێرانمان کردووەتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، فڕۆکە شەڕکەرەکانیان لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، دەیان دامەزراوەی سەربازییان لە تارانی پایتەخت و شارەکانی…
Total
0
Share