ڕیاڵ مەدرید و کوڕە نازدارەکەی ئەندەلوس جیادەبنەوە

پەیوەندیی نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئیسکۆ ئالارکۆن بەرەو کۆتاییدەچێت، بڕیارە لە کۆتایی وەرزدا یاریزانەکە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ماڵپەڕی “فیچاجێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بۆندی ئیسکۆ لە هاوینی 2022 لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییدێت، لە کۆتایی وەرزدا بەشێوەیەکی دۆستانە یانەکەی بەجێدەهێڵێت و بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، یانەی بەرشلۆنە لە پێشوودا داواکاریی کوڕە نازدارەکەی ئەندەلوس بووە، جگە لەو یانەیە یانەکانی یوڤانتۆس، میلان، فیۆرنتینا خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

یانەکانی ئیتاڵیە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی هەمان مووچەی پێشکەشکراوی ڕیاڵ مەدریدەوە هەوڵدەدەن قەناعەت بە یاریزانە 29 ساڵەکە بکەن، تاوەکو لە ئیتاڵیا ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە، لەهەمان کاتدا ئەگەر هەیە یانەکانی ئیشبیلیە و ڕیاڵ بیتیس لەگەڵیدا بکەونە سەرهێڵ و سەرکەوتووبن لە گواستنەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد. دوای…
Total
0
Share