وەزارەتی کارەبا: بۆ پاراستنی ژینگەی هەولێر دووکەڵی وێستگەی خەبات چارەسەردەکرێت

وزارەتی کارەبا دەڵێت، “کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ پاراستنی ژینگەی هەولێر و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی پاراستنی ژینگە لە وێستگەکانی کارەبا بڕیاریدا کێشەی دووکەڵی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای خەبات چارەسەربکرێت”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای FLT کارپێکەری وێستگەی خەبات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دووکەڵی وێستگەکە واژووکرا و ڕیزبەندی  هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە و جێبەجێکردنی پلانە ژینگەییەکان لە پێشەوەی گرێبەستەکەدا خراوەتەروو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەندین جار هۆشدارییدا لە خراپی ژینگەی هەولێر و ئەو لێکەوتانەی کە بۆ ژیانی هاوڵاتییان دەدرێت، لە چەند فۆتۆ و ڤیدیۆیەکیشدا کە تۆمارکراون لە چەند رۆژی رابردوودا چینێک دووکەڵ ئاسمانی شارەکەی داپۆشیووە و هەر لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیاردرا سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکانی هەولێر بۆ پاراستنی ژینگەی پارێزگاکە دابخرێن.

بابەتی پێشتر

12 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە تونس بێسەروشوێن بوون

بابەتی دواتر

گرفتی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران چارەسەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share