وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی مانگی حەوتی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابیندەکرێت، سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی مانگی حەوت دەکرێت.
ئاشکراشیکرد، ئەم برە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نییە.