چوار کاندید لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە دوورخرانەوە

بە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران سێ كاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دوورخرانەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارێكی كۆمسیۆنی تایبەت بە دوورخستنەوەی چوار كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، سێ لەوان كاندیدی نەوەی نوێن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لەو سێ كاندیدە، دوانیان كارتی بایۆمەترییان نییە، ئەوی دیكەشیان نفوسی كەركوكە.
وەك لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەردەكەوێت، كاندیدی چوارەم سەربەخۆیە و بە تەواوی دوورخراوەتەوە.
بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

خولی راهێنانی راهێنەران وەک ئامادەسازییەک بۆ پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە سلێمانی دەستی پێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share