دوو کەسی بە رەگەز عەرەب بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە لە سنووری گوندی دارەڕەش دەستگیرکران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی عەرەبی بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە لە سنووری گوندی دارەڕەش راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە سنووری گوندی (دارەڕەش) ئاگرێک کەوتەوە و دوای ئاگادارکردنەوە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و بەدواداچوون لەسەر هۆکاری ئاگرکەونتەوەکە ، پاش گەشتنی مەفرەزەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرابوو هەندێک شوێن مەترسی هەڵگیرسانەوە ئاگرەکە هەبوو بە تەواوی کوژاندیانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای بەدواداچوون توانرا دوو هاوڵاتی بە رەگەز عەرەب بە تۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیربکرێت بە هاوکاری بنکەی پۆلیس و یاریدەدەرێتی ئاسایشی سنوورەکە ، پاشان رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ کرا، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 30 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە”.

ئاشکراشیکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی رێکاری یاسایی لە دژیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، “ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”. سەرۆکایەتیی هەرێم…
زیاتر ببینە

جه‌بار یاوه‌ر بۆ ئێستا: پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن

ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، له‌…
Total
0
Share