لەكاتی هەوڵدان بۆ رووماڵكردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی هاوڵاتییانی ناحیەی دارەتوو لە هەولێر، تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا لەلایەن هێزێكی ئەمنیی شارەكەوە دەستگیركرا.
دیار حسێن، پەیامنێرمان لە هەولێر لەڕێی كورتەنامەوە پێیڕاگەیاندین، لەلایەن هێزێكی زێرەڤانییەوە خۆم و رێبین عەلی-ی وێنەگرم دەستگیركراین.
وتیشی، “دەست بەسەر سەرجەم كەلوپەلەكانماندا گیراوە”.
ئەوەشی وت، “ماوەی كاتژمێرێكە خۆمان و كەلوپەلەكانمان دەستبەسەرین، هێزە ئەمنییەكە ئێمەیان گواستەوە بۆ قائیمقامیەتی هەولێر و ئێستا لەوێ هێڵدراوینەتەوە و تەنها مۆبایلەكانمان پێماوە و رێگەی تەلەفۆنكردنمان پێنادەن”.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دانیشتووانی ناحیەی دارەتوو بەهۆی گرفتی بێ ئاوییەوە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.